پێشه‌كی
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ری carrefouriraq.com ، ئه‌م ماڵپیره له‌لایه‌ن كۆمپانیای هایپهرماركێتهكانی ماجد الفتیم\سنووردار ه‌وه ئاماده كراوه وه‌كو خزمه‌ت بۆ كڕیاره‌كانمان. تكایه تێبینی ئه‌وه بكه كه گه‌ڕانت به‌ناو ماڵپه‌ره‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌بێ مه‌رجی لای تۆ پابه‌ندی یاسا‌و مه‌رجه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ره ده‌بیت. بۆیه تۆ دان به‌وه داده‌نێی كه یاسا‌و مه‌رجه‌كانت خوێندۆته‌وه و تێ‌یان گه‌یشتووی و ڕازیت به ناوه‌ڕۆكه‌كانیان
ئێمه مافی ئه‌وه به خۆمان ده‌ده‌ین كه مه‌رجه‌كان بگۆڕین له‌كاتێك بۆ كاتێكی تر به‌ئاگاداری و بێ ئاگاداری تۆ. هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك بكرێت ڕاسته‌وخۆ كاری پێ ده‌كرێت دوای دابه‌زاندنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ر وئه‌وه به‌رپرسیارێتی تۆیه كه مه‌رجه‌كان بخوێنیته‌وه هه‌ركاتێك كه سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه ده‌كه‌یت و به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی ماڵپه‌ره‌كه له‌لایه‌ن تۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تۆ ڕازیت به دواین مه‌رجه‌كانی ماڵپه‌ره‌كه.ئه‌گه‌ر تۆ ڕازی نه‌بوویت (یان په‌یڕه‌وی ) هه‌ر مهرجێكت نه‌كرد ئه‌وا تۆ ده‌بێت بوه‌ستیت كه ماڵپه‌ره‌كه به‌كار نه‌هێنیت
ئه‌م ماڵپه‌ره به‌سته‌ری تیایه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای تره‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێن جگه له carrefouriraq.com وه ئێمه به‌رپرسیار نین له سیاسه‌ت و ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه. تۆ لێره‌وه دان ده‌نێی به‌وه‌ی كه خۆت به‌رپرسیاری له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به زانیاری گواستراوه به‌شێوه‌ی ئهلیكتڕۆنیهوه
هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ی له خواره‌وه نوسراوه پێویسته كه درووست بن، پێدانی هه‌ر زانیاریه‌كی هه‌ڵه ده‌بێته هۆی شكاندنی مه‌رجه‌كان
ئاسایشی ماڵپه‌ر
تۆ قه‌ده‌غه‌كراوی له سه‌رپێچی كردنی ئاسایشی ماڵپه‌ره‌كه له‌وانه به‌بێ سنووردار كردن 1 گه‌شتن به زانیاریه‌ك كه مه‌به‌ست پێی ئه‌م به‌كارهێنه‌ره نیه یان چوونه ژووره‌وه بۆ سێرڤه‌رێك یان هه‌ژمارێك كه به‌كارهێنه‌ر مافی پێ نه‌دراوه پێی بگات: 2. هه‌وڵدان بۆ پشكنین و سكان كردن و تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی ئاشكرابوو یان تۆڕیك یانیش شكاندنی ئاسایش یان پێوانه مۆلهتدراوهكان به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت وه‌ربگیرێت.: 3. هه‌وڵدان بۆ ده‌ستوه‌ردان له خزمه‌تگوزاری هه‌ر به‌كاربه‌رێك یان هۆستێك یان تۆڕیك كه به‌بێ سنوور ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هه‌وڵی داخڵ كردنی ڤایرۆسێك بدرێت بۆ ناو ماڵپه‌ره‌كه یان په‌ستان بخرێته سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه یانیش هه‌وڵی تێكدانی بدرێت به‌هۆی ناردنی داتای زۆر یانیش ناردنی شتی نه‌خوازراو یان ناردنی ژماره‌یه‌كی زۆر ئیمهیل له‌سه‌ر یه‌ك یانیش پێكدانانی ماڵپه‌ره‌كه.: 4. ناردنی ئیمهیلی نه‌ویستراو له‌وانه ئیمهیلی ڕێكلام كردن بۆ به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری. سه‌رپێچی كردنی سیسته‌م یان ئاسایشی تۆڕه‌كه ده‌بێته هۆی به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی. Carrefouriraq.com لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ هه‌ر سه‌رپێچیه‌كی له‌م جۆره و ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌ستیان له‌م سه‌رپێچیانه هه‌یه. تۆ ڕازی ده‌بیت به‌وه‌ی كه هیچ ئامێر و به‌رنامه و ڕۆتینێك به‌كارناهێنیت بۆ ده‌ستوه‌ردان یانیش هه‌ولی ده‌ستوه‌ردان له كاركردنی ئاسایی ماڵپه‌ره‌كه یان هه‌ر شتێك كه له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ره كار ده‌كات. وه تۆ ڕازی ده‌بیت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌یت كه هیچ كارپێكهرێك یان به‌رنامه‌یه‌ك یان ئامرازێك یان كه‌سێك یانیش هه‌ر ئامێر و میكانیزمێك ( به‌بێ سنوور ئه‌مانه‌یش ده‌گرێته‌وه: وێبگه‌ر و سپایده‌ر و ڕۆبۆت و ئاڤاتار و ئامرازه زیره‌كه‌كان) به‌كاربهێنیت بۆ گه‌ران له‌ناو ئه‌م ماڵپه‌ڕه جگه له كارپێكهرهكانی گه‌ڕان كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری كارفورهوه به‌رده‌سته
مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنان
ئه‌م ماڵپه‌ره پێویسته ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌كاربهێنرێت كه ده‌توانن مامه‌له‌ی یاسایی بكه‌ن له ژێر یاسا په‌یره‌وكراوه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن مامه‌له په‌یڕه‌و بكه‌ن بۆیان نیه ئه‌و ماڵپه‌ره به‌كاربێنن. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی تۆ له‌ژێر 18 ساڵی ئه‌وا دایك و باوكت یان به‌رپرسیاری یاسایت ده‌توانێ له جێگای تۆ مامه‌ڵه بكات ئه‌گه‌ر خاوه‌ن هه‌ژمار بوون. كارفور ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات كه هه‌ژماره‌كه‌ت رابگرێت و ڕه‌تی گه‌راندنه‌وه‌ی مافی گه‌شتنت بكاته‌وه ئه‌گه‌ر زانی كه تۆ ته‌مه‌نت له ژێر 18 ساڵیه‌وه‌یه. تۆ به‌رپرسیاری به‌شێوه‌ی یاسایی و دارایی بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كه له‌ژێر ناوی به‌كاربه‌ر و وشه‌ی نهێنی تۆدان ئه‌گه‌ریش له‌لایه‌ن تۆوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ نه‌درابوو.
ئه‌و ماڵپه‌ره نابێت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌كاربهێنرێت كه هه‌ژماریان ڕاگیراوه و قه‌ده‌غه كراون له‌لاین كارفورهوه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت. ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه ده‌كه‌ن به‌رپرسیارن بۆ په‌یڕه‌و كردنی یاساكانی ناوچه‌یی ئه‌و شوێنه تا ئه‌و ئاسته‌ی كه یاساكان توانای په‌یڕه‌وكردنیان هه‌بێ
بابه‌تی نه‌ویستراو
تۆ تێده‌گه‌یت كه به به‌كارهێنانت بۆ ئه‌و ماڵپه‌ره یانیش هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌ك كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه پێشكه‌ش ده‌كات ڕه‌نگه كه هه‌ندێ ناوهڕۆك ببینیت كه له‌وانه‌یه لای هه‌ندێك كه‌س به سوكایه‌تی یان ڕه‌ق یان نه‌ویستراو ناوببردرێت كه نابێت ئه‌و ناوه‌ڕۆكه وا بناسرێت. تۆ ڕازی ده‌بی به به‌كارهێنانی ئه‌م ماڵپه‌ره له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆت به‌ته‌نها و تا ئه‌و ئاسته‌ش كه یاسا ڕیگه‌ی پێده‌دات. Carrefouriraq.com هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك هه‌ڵناگرێت بۆ تۆ بۆ هه‌ر ناوه‌ڕۆكێك كه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه سوكایه‌تی یان ڕه‌ق یانیش نه‌خوازراو بێت.
پڕۆسه‌ی ناونووس كردن
ئه‌و زانیاریه‌ی كه پێمان دراوه له‌لایه تۆوه پارێزراوه به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی زانیاریه تایبه‌تیه‌كان. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م ماڵپه‌ره به‌كاردێنیت ئه‌وا تۆ به‌رپرسیاری له پاراستنی هه‌ژمار و وشه‌ی نهێنی و پاراستنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، هه‌روه‌ها تۆ ڕازی ده‌بی به هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر هه‌ر كردارێك كه له ژێر هه‌ژمار و وشه‌ی نهێنی تۆ ئه‌نجام ده‌درێت. ماڵپه‌ری كارفور هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك هه‌ڵناگرێت بۆ هیچ كه‌سێك له له‌ده‌ست دان و تێكچوونێك كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می تۆ له پاراستنی هه‌ژمار و وشته‌ی نهێنیه‌كه‌ت سه‌رهه‌ڵده‌دات. هه‌ر كردارێكی نه‌خوازراو له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت پێویسته ماڵپه‌ری كارفوری لێ ئاگادار بكه‌یته‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی ئه‌و ناونیشانه‌ی له‌خواره‌وه دراوه. ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ری كارفور هۆكاری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕواده‌كات كه شكانێك هه‌یه له ئاسایشی هه‌ژماره‌كه‌ت یانیش به‌كارهێنانێكی خراپ هه‌یه له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه ئه‌وا ئێمه داوات لێ ده‌كه‌ین كه وشه‌ی نهێنی خۆت بگۆڕیت یانیش ئێمه هه‌ژماره‌كه‌ت ڕاده‌گرین به‌بێ هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه
نرخ دانانی به‌رهه‌مه‌كان
ڕه‌نگه هه‌ڵه ڕووبدات له كرداری نرخ دانانی به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن كارفورهوه. ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێت له دانانی نرخێكی هه‌ڵه له‌لایه‌ن كارفورهوه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك بێت ئه‌وا كارفور مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ته‌نها به ویستی خۆی په‌یوه‌ندیت پێوه بكاتب ۆ ڕینماییه‌كان. به‌هۆی هه‌وڵی ئێمه‌وه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه كه‌مترین نرخ دانهرین له عێراق. نرخه‌كان و به‌رده‌ستبوون ڕه‌نگه بگۆڕێن بێ ئاگاداری پێشینه. بۆ زیاتر زانیاری: وه‌سف و توانستی بهرهههكان كه له دژی یه‌ك نوسراون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خشه و ئه‌ده‌بی ته‌كنیكی له‌لایه‌ن لایه‌نی درووستكهرهوه یان لایه‌نی بریكاره‌وه. بۆیه‌وه ئه‌و نوسراوانه‌ی دژی یه‌كن له به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نیه و ده‌كرێ بگۆرێت بێ ئاگاداری پێشینه
سنوورداركردنی ژماره و مامه‌ڵه‌ی كڕیار
ماڵپه‌ری كارفور carrefouriraq.com مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به ته‌نها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ژماره‌ی كڕینی كاڵا بۆ هه‌ر كه‌سێك و بۆ هه‌ر ماڵیك دیاری بكات و سنوورداری بكات
په‌یوه‌ندی ئه‌لیكتڕۆنی
كاتێك كه تۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ر ده‌كه‌ی یان ئیمهیل بۆ ماڵپه‌ری كارفور ده‌نێری تۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ی. تۆ ڕازی ده‌بی كه نامه‌ت بۆ بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی. ئێمه په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كه‌ین له ڕێگای ئیمهیل یان دابه‌زاندنی تێبینیه‌كان له‌سه‌ر وێبسایت. تۆ ڕازی ده‌بی كه هه‌ر ڕهزامهندیهك و تێبینیه‌ك و بڵاوكراوه‌یه و نامه‌ی تر كه ئێمه به تۆی ده‌ده‌ین به شێوه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی ده‌گونجێت له‌گه‌ل داواكاریه یاسیاییهكان كه ئه‌م نامانه‌ی پێ نوسراون
وه‌كو كڕیار تۆ ڕازی ده‌بیت به‌مانه‌ی خواره‌وه
1. له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ڵه له گه‌یاندنی داواكاری له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت له‌لایه‌ن تۆ (بۆ نمونه: ناوی هه‌ڵه و ناونیشانی هه‌ڵه و یان هه‌ر زانیاریه‌كی هه‌ڵه) هه‌ر كرێیه‌كی زیاده كه ماڵپه‌ری كارفور ده‌یخاته سه‌ری ده‌بێت له‌لایه‌ن تۆوه خه‌رج بكرێت
2. تۆ ده‌بێت كه زانیاری ڕاست پێشكه‌ش بكه‌ی كه داوات لێ كراوه. ماڵپه‌ری كارفور ئه‌و مافه به خۆی ده‌كات كه ههڵهنگاندنی ڕاستی و درووستی زانیاریه‌كان بدات كه له‌لایه‌ن تۆوه نێردراوه له هه‌ر كاتێك. ئه‌گه‌ر له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندن زانیاریه‌كان ده‌ركه‌وتن كه درووست نین ئه‌وا ماڵپه‌ری كارفور مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕه‌تی ناونووس كردنی تۆ بكاته‌وه و قه‌ده‌غه‌ت بكات له به‌كارهێنانی خزمه‌ته‌كانی ماڵپه‌ری كارفور. وه تۆ مامه‌ڵه ده‌كه‌ی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری كارفور له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆت
نیشان دانی به‌رهه‌مه‌كان
ڕه‌نگی به‌رهه‌مه‌كان كه نیشان ده‌درێن له‌سه‌ر ماڵپه‌ر تا بكرێت ڕاست و بێ هه‌ڵه ده‌بێت. هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه ڕاسته‌كان ده‌گۆرێن به‌گوێره‌ی شاشه‌ی ئامێره‌كه‌ت بۆیه ئێمه گره‌نتی ئه‌وه ناكه‌ین ئه‌گه‌ر شاشه‌ی ئامێره‌كه‌ت ڕه‌نگه‌كانی به شێوه‌یه‌كی درووست نیشان نه‌دا.
مافی خاوه‌ندارێتی و نیشانه‌ی بازرگانی
مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكی دیاری كرا‌و ئه‌گینا هه‌موو ناوه‌ڕۆكی نێو ماڵپه‌ره‌كه خاوه‌ندارێتی و نیشانه‌ی بازرگانی و به‌رگی بازرگانی و خاوهندارێتیهكانی تر هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه ژێر خاوه‌ندارێتی یان كۆنتڕۆڵی هایپهرماركێتهكانی ماجد الفتیم (MAJID AL FUTTAIM HYPERMARKETS L.L.C LLC/ MAJID AL FUTTAIM HYPERMARKETS Retail LLC) یان یه‌كێك له هاوبه‌شه‌كانی یان یه‌كێك له‌و لایه‌نه‌ی كه مۆڵه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی داوه به ماڵپه‌ری كارفور و بریكاره‌كانی . وه مۆڵه‌تداره‌كان مافی خاوهندارێتیییان هه‌یه له هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك نووسین و پرۆگرام و به‌رهه‌م و كرداره‌كان و ته‌كنه‌لۆژیا و ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانیان كه دیارده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه. گه‌شتن به‌و ماڵپه‌ره مانای ئه‌وه نادات كه كه‌سێك مافی خاوه‌ندارێتی ماڵپه‌ری كارفور یان لایه‌نی سێییه‌م بۆخۆی ببات. هه‌موو مافه‌كانی وه‌كو مافی خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ كارفور یانیش مۆڵه‌تی پێ دراوه. هه‌ر به‌كارهێنانێك له‌م ماڵپه‌ره و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ماڵپه‌ره وه‌كو له‌به‌رگرتنه‌وه وهه‌ڵگرتنی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ش به‌ش یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر جگه له مه‌به‌ستی خۆت یان به‌شێوه‌ی جگه له مه‌به‌ستی بازرگانی قه‌ده‌غه‌یه به‌بێ مۆڵه‌تی ماڵپه‌ری كارفور. تۆ نابێت ده‌ستكاری هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ره بكه‌یت یان بڵاوی بكه‌یته‌وه یانیش دووباره‌ی پۆستی بكه‌یته‌وه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت
بیمه/زه‌مانه
تۆ ده‌بێت پالپشتی و زه‌مانه ی ماڵپه‌ری كارفور بكه‌ی دژی هه‌ر داواكاریه‌ك یان تێك چوونێك یان كرێیه‌ك یان خه‌رجیه‌ك له‌وانه ماندووبوونی پارێزه‌ران كه له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی تۆ بۆ ماڵپه‌ر یان شكاندنی یاسایه‌ك له و یاسا‌و مه‌رجانه و هه‌ر یاسایه‌كی په‌یڕه‌و كرا‌و دێته ئاراوه
سنوورداری به‌رپرسیارێتی
هایپهرماركێتهكانی ماجد الفتیم له عێراق یان هه‌ر لقێكی یان كارمه‌نده‌كانی یان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی یان بریكاره‌كانی به‌رپرسیار نین له‌به‌رامبه‌ر تۆ یان هه‌ركه‌سێكی تر بۆ هه‌ر تێك چوونێك و له‌ده‌ست دانێكی ناڕاسته‌وخۆ یان تایبه‌ت یان له‌ناكاو و هۆكارانه‌ی سرووشتیانه كه له ئه‌نجامی یان په‌یوه‌ندی به نه‌توانینی به‌كارهێنانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه بێته ئاراوه بۆ نمونه (بۆ سنووردار كردن نا) له ده‌ستدانی قازانج یان له‌ده‌ستدانی ئه‌نجامی ورد یان له‌ده‌ستدانی زانیاری یان وه‌ستانی كار یانیش له‌كاركه‌وتنی كۆمپیوته‌ر. به‌بێ هه‌بوونی كێشه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ماڵپه‌ری كارفور بۆ تۆ كه له ئه‌نجامی ئه‌م یاسا و مه‌رجانه دێنه ئاراوه ئه‌گه‌ر به‌هۆی زه‌ره‌ر بێت یان به‌هۆی به‌ڵیننامه بێت ئه‌وا سنوورداره به‌گوێره‌ی نرخی ئه‌و كاڵایهی كه تۆ داوات كردوه
سیاسه‌تی زانیاری كه‌سی
تۆ داوای ئه‌وه‌ت لێ ده‌كرێت كه زانیاریه‌كانی خۆت بده‌یت به ئێمه هه‌ر كاتێك كه ویستت خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئێمه به‌كاربێنیت. ئێمه ڕه‌نگه ئه‌و زانیاریانه هاوبه‌شی پێ بكه‌ین له‌ناوخۆ و به‌كاریان بێنین به‌گوێره‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی زانیاری تایبه‌تیه. ئێمه له‌وانه‌شه زانیاریه‌كان لێك بده‌ین له‌گه‌ل زانیاری تر بۆ به‌ره‌وپێش بردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ر و ڕیكلامه‌كان. تۆ داوات لێ نه‌كراوه كه زانیاریه‌كان بده‌یت به ئێمه ئه‌گه‌ر ئێمه داوامان لێ كردی به‌ڵام تۆ نه‌تویست پێمان بده‌یت به‌لام ئه‌وكاته ئێمه ناتوانین كه خزمه‌تگوزاریه‌كانی خۆمان پێشكه‌ش به تۆ بكه‌ین یان وه‌لامی پرسیاره‌كانت بده‌ینه‌وه. ئێمه ڕه‌نگه ئه‌و زانیاریانه‌ش كۆ بكه‌ینه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌كی خودكارانه مۆله‌تی هه‌بێت به په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ به كه‌سێكی دیاری كرا‌و. ئێمه ڕه‌نگه ئه‌و زانیاریانه‌ی كه تایبه‌ت نین به كه‌سایه‌تی كۆ بكه‌ینه‌وه و به‌كاری بێنین و بیگوازینه‌وه و هه‌ڵیانبگرین بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك. ئێمه ڕه‌نگه زانیاریه تاكه كه‌سیه‌كان هاوبه‌شی پێ بكه‌ین له‌گه‌ل ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری به ئیمه ده‌ده‌ن وه‌كو شیكردنه‌وه‌ی زانیاری و درێژكردنه‌وه‌ی زه‌مانه و ته‌واوكردنی داواكاری كڕیار و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به تۆ و به‌ڕێوه‌بردن و باشتر كردنی زانیاری كڕیاران وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كڕیاران و شیكاری ئاره‌زووه‌كانی تۆ له ناو سێرڤهرهكانمان و ئه‌نجامدانی ڕاپرسی كڕیاران یانیش ڕاپرسی قایل كردن. ئه‌و كۆمپانیایانه پێویست كراوه له‌سه‌ریان كه زانیاریه‌كانی تۆ بپارێزن . وه ڕه‌نگه زانیاریه‌كانی تۆ هاوبه‌شی پێ بكه‌ین ئه‌گه‌ر یاسا داوای كرد یان كرداری دادگایی یان له‌لایه‌ن یه‌كێك له دامه‌زراوه حكومیه‌كان داوایان كرد كه زانیاری تۆیان پێ بده‌ین.
گۆڕانكاری له یاسا‌و مه‌رجه‌كان
ماڵپه‌ری كارفور ڕه‌نگه كه هه‌ركاتێك و به‌بێ هیچ ئاگاداریه‌كی پێش وه‌خته یاسا‌و مه‌رجه‌كان بگۆڕێت. تۆ ده‌توانی دواین ڤێرشنی یاسا‌و مه‌رجه‌كان به‌ده‌ست بێنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری كارفور. ئه‌گه‌ر هاتو تۆ ڕازی نه‌بووی به یه‌كێك له گۆڕانكاریه‌كان ئه‌وا ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستیت له به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاریه‌كه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوویت له به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاریه‌كه تۆ ده‌بێت ئه‌وه بزانی كه ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه تۆ به‌و گۆڕانكاریانه رازی بوویت و قهبولت كردوه كه له یاسا‌و مه‌رجه‌كان دا كراوه
ڕاگرتنی یه‌كجاره‌كی
ئه‌م یاسا‌و مه‌رجانه كاری پێ ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی كه له‌لایه‌ن تۆ یان ماڵپه‌ری كارفور كارپێكردنیان ڕاده‌گیرێت. تۆ ده‌توانی ئه‌م یاسا‌و مه‌رجانه ڕابگری له هه‌ر كاتێك كه بته‌وێت به‌وه‌ی كه تۆ چیتر ماڵپه‌ره‌كه به‌كار نه‌هێنیت. ماڵپه‌ری كارفور له توانای داهه‌یه هه‌ركاتێك بیه‌وێت ئه‌م یاسا‌و مه‌رجانه ڕابگرێت و ڕه‌نگه له‌ناكاو ئه‌نجامی بدات بێ هیچ ئاگاداریه‌ك. وه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌ته‌وێ كه به‌ناو ماڵپه‌ره‌كه بگه‌ڕێی ئه‌وا هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك له‌سه‌ر ماڵپه‌ری كارفور نیه. له‌كاتی ڕاگرتنی كارپێكردنی ئه‌م یاسا‌و مه‌رجانه له‌لایه‌ن تۆ یان ماڵپه‌ری كارفور تۆ ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه داونلۆدت كردوه له‌ناویان ببه‌یت له‌گه‌ل كۆپی ئه‌م شتانه ئه‌گه‌ر له‌ژێر ئه‌م یاسا‌و مه‌رجانه هه‌ڵتگرتبێت یان به‌شێوه‌یه‌كی تر. مافی كاڵپه‌ری كارفوره كه تێبینی هه‌بێت له‌دوای ڕاگرتنی یاسا‌و مه‌رجه‌كانیش. وه به ڕاگرتنی ئه‌م یاسا‌و مه‌رجانه‌ش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پابه‌ندبوونی تۆ له پێدانی پاره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه كڕیوته له‌سه‌ر ماڵپه‌ر بوه‌ستێت و نه‌مێنێت یانیش كارناكاته سه‌ر هه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌ك كه كه‌وتۆته سه‌رتۆ له‌ژێر باری ئه‌م یاسا و مه‌رجانه
.
ڕازی بوونی ته‌واو
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌شێك له‌م یاسا‌و مه‌رجانه دیاركه‌وت كه ناكرێت جێبه‌جێ بكرێت به‌گوێره‌ی یاسای په‌یره‌وكراو بۆ نمونه نه‌ك سنوردار كردن ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رهاتن له به‌رپرسیارێتی گره‌نتی و به‌رپرسیارێتی سنووردار ئه‌و كاته ئه‌و به‌شه ده‌گۆڕێت به یاسا‌و مه‌رجێك كه جێبه‌جێ بكرێت و نزیك بێت له مه‌به‌ستی نووسراوه سه‌ره‌كیه‌كه‌و به‌شه‌كانی تری یاسا‌و مه‌رجه‌كان ده‌بێت وه‌كو خۆی كاری پێ بكرێت. مه‌گه‌ر ئاماژه‌ی پێ بكرێت ئه‌گینا ئه‌م یاسا و مه‌رجانه هه‌میشه كاریان پێ ده‌كرێت. مه‌گه‌ر ئاماژه‌ی پێ بكرێت یان ئه‌گینا ئه‌م یاسا‌و مه‌رجانه جێگره‌وه‌ی ته‌واوی به‌ڵێننامه‌ی نێوان تۆ‌و ماڵپه‌ری كارفوره به گوێره‌ی مالپه‌ره‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كانی كارفور له عێراق وه ده‌بێته جێگره‌وه‌ی هه‌موو یاسا‌و مه‌رجه‌كان و پێشكهشكردنهكانی پێشوو و ڕابردوو جا چ ئه‌لیكتڕۆنی بێت یان زاره‌كی یانیش نوسراو بێت له نێوان تۆ و ماڵپه‌ری كارفور carrefouriraq.com به‌گوێره‌ی خزمه‌تگوزاری و ماڵپه‌ره‌كانی carrefouriraq.com. نه‌توانینی ماڵپه‌ری كارفور بۆ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل تۆ به‌هۆی شكاندنێك له‌لایه‌ن تۆ یان كه‌سانی تره‌وه نابێته هۆی له‌ده‌ستدانی مافی كارفور له‌كاتی هێرش و شكاندنی یان شتێكی هاوشێوه‌ی
یاسای حكومه‌ت و دادگا
یاسا‌و مه‌رجه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی ناوچه‌كه و ڕینماییه‌كانی عێراق دابنرێت. دادگاكانی عێراق له توانایان هه‌یه هه‌ر ئیجرائاتێكی یاسایی په‌یره‌و بكه‌ن له باری هه‌ن شتێكی نه‌خوازراو كه به‌هۆی ئه‌م یاسا‌و مه‌رجانه‌وه دێته ئاراوه
www.carrefouriraq.com/ku/contact-us
٠٦٦٢١٠٦٠٠٠